ئەمریكا هێرشەكانی سوپای میانمار دژی مسوڵمانانی رۆهینگای بە جینۆساید ناساند
دیجیتاڵ میدیای سپێدە
ويلايەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هێرشەكانی سوپای میانمار دژی رۆهینگای مسوڵمانەكان بە جینوساید و تاوانی دژی مرۆڤاتی ناساند، بەپێی قسەی بەرپرسێكی ئەمریكی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس
لە ساڵی 2017ـەوە سەدان هەزار مسولامنی رۆهینگا لە میانماری زۆرینە بوزی رایانكرد دوای هەڵمەتێكی سەربازی دژیان كە ئێستا بوە بە كەیسێكی جینوساید لە دادگای دادی نێودەوڵەتی لە ڵاهای. بریارە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنی بڵێنكن لە میانەی سەردانەكەی بۆ مۆزەخانەی هۆڵۆكۆست لە رۆژی دوشەمە وتاریك پێشكەش بكات بە ناونیشانی "رێگای میانمار بۆ جینۆساید" بڵێنكن پێشتر لە سەردانەكەی بۆ مالیزیا لە كانونی دووەمی رابردوو وتبوون، ئەمریكا هەوڵ دەدات بزانێت ئەو مامەڵەی لەگەڵ رۆهینگا كراوە دەبێتە جینۆساید.
ئەگەر ئەوەی لە میانمار كراوە لە ڕوی یاساییەوە لە لایەن ئەمریكا بە جینۆساید بناسرێنرێت، ئەو وڵاتە دەكەوێتە ژێر كۆسپی زیاتر لە بواری یارمەتی نێودەوڵەتی، لەگەڵ سزادانی ئەنجومەنی سەربازی بە سزای زیاتر. ئەمریكا زنجیرە سزایێك بەسەر سەركردەكانی كودەتای شوباتی 2021ـی میانمار سەپاندبوو، كە بە ئەنجامدانی جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤاتی دژ بە رۆهینگا تومەتباركرابوون.