هەواڵی کوردستان ئێستا

بەھۆی لێدوانەکانی بایدن لە بەرامبەر پوتین باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا کرا

بەھۆی لێدوانەکانی بایدن لە بەرامبەر پوتین باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا کرا
بەھۆی لێدوانەکانی بایدن لە بەرامبەر پوتین باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا کرا

2022-03-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ، جۆن سولیڤان، بەھۆی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەبارەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتینەوە، بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا کرا.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، باڵیۆزی ئەمریکا لە مۆسکۆ، جۆن سولیڤان بانگھێشتی وەزارەتەکە کراوە و لەوێ پێیراگەیاندراوە کە لێدوانەکانی ئەم دواییەی بایدن لە بەرامبەر پوتین قبوڵکراو نییە و بەم ھۆیەشەوە ناڕازایەتینامەی پێدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا زیاتر ھاتووە: "جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم جۆرە لێدوانانەی سەرۆکی ئەمریکا کە لە پیاوێکی دەوڵەت لە ئاستی باڵا ناوەشێتەوە و ئەمە پەیوەندی نێوان رووسیا و ئەمریکای ھێناوەتە لێواری بچڕان. ھۆشداریی ئەوەش دراوە کە بە شێوەیەکی توند وەڵامی کردەوە دوژمنکارییەکانی دژی رووسیا دەدرێتەوە". سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە ١٦ی ئاداردا، لە بەرامبەر پرسیاری رۆژنامەنووسێک لەبارەی جەنگی ئۆکراینا کە گوتبووی "ئایا لە دوای دیتینی دەیان شت، ئامادەن پویتن وەک تاوانباری جەنگ ناو ببەن؟، بایدن وەڵامی نەخێری دابووە و ھۆڵەکەی بەجێھێشتبوو، بەڵام دواتر گەڕایەوە ھۆڵەکەوە و لەبارەی پوتینەوە گوتبووی: "ئەو تاوانبارێکی جەنگە".