هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ئەمڕۆوە رێگە نادرێت هیچ كەسێك بێتە ناو هەرێمی كوردستان

لە ئەمڕۆوە رێگە نادرێت هیچ كەسێك بێتە ناو هەرێمی كوردستان
لە ئەمڕۆوە رێگە نادرێت هیچ كەسێك بێتە ناو هەرێمی كوردستان

2020-03-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


حاجی ئۆمەران-KDP.info- گوتەبێژی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت، لە شەوی ڕابردووەوە سنوور بۆ هاتنی هاووڵاتیان لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان گیراوە و هاتوچۆ  قەدەغە كراوە، بەڵام جموجۆڵی بازرگانی بەردەوامە.

 

سیروان حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لەسەعات 12ی شەوی ڕابردووەوە بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سنوور بە ڕووی هاوڵاتیاندا داخرا و رێگە بە هیچ هاووڵاتییەك نادرێت بێتە ناو هەرێمی كوردستان و تەنها رێگە بە ئەوانە دەدرێت كە دەیاەوێت بچنە ئێران".

 

حەسەن گوتیشی: "لە ماوەی ڕابردوودا تەنها لە خاڵی سنووریی ئێمە هەزارو 231 كەس لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام لە ئێستادا رێگە بە كەس نادەین بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان".

 

بڵند ئیبراهیم