ماوەت.. گەنجێک خنکا و دووانی دیکەش بێ سەروشوێنن
2022-03-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN لە چەمێکی سنووری قەزای ماوەت گەنجێك خنکا و دووانی تریش، كە بۆ رزگاركردنی چوون بێ سەروشوێنن. لەو بارەوە كامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەچەمی خەمەلۆكە لە خواری قەزای ماوەت، گەنجێك خنكاوە و دووانی تر كە لەگەڵیدابوون دوای ئەوەی ویستوویانە رزگاری بكەن بێ سەروشوێن بوون. وتیشی: چەمەكە زۆر ئاڵۆزەو ئاوەكەشی زۆر ساردە. وابڕیارە سبەی تیمی مەلەوانی و هەلیكۆپتەر بێنە شوێنی رووداوەكە، بۆیە هیوادارین ئەو دوو گەنجەی كە بێ سەروشوێن بوون بەسەلامەتی بدۆزرێنەوە. ئاماژەی بەوەشکرد: هەرسێ گەنجەكە لەیەك خانەوادەن و كەسوكاری یەكترن.
The post ماوەت.. گەنجێک خنکا و دووانی دیکەش بێ سەروشوێنن appeared first on SNN.