عێراق هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی بە بيابانبوون دەدات
SNN ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشداریكردنی ژمارەیەك لە شارەزایانی میسری بۆ چارەسەركردنی بە بیابانبوون لەعێراق رادەگەیەنێت و ئاماژەش بە بوونی پڕۆژەی ئایندەیی كەرتی کشتوکاڵی لەپارێزگای دیوانیە دەكات. ئەمڕۆ سێشەممە، حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: لیژنەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردنی رێڕەوی ڕووباری فورات و كۆبونەوەی قوڕو لیتە و لم و بەبیابانبوون و دروستكردنی پشتێنەی سەوزایی بەسەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامێتی نوێنەرانی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو. دەشڵێت “جگە لە بەشداربوونی ژمارەیەک پسپۆڕ و ئەکادیمی و ڕاوێژکار و مامۆستای زانکۆ لەپارێزگاکانی دیوانیە و موسەننا و زەیقار، تا ئێستاش چوار کۆبوونەوە کراوە و تێیدا گفتوگۆکراوە […]
The post عێراق هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی بە بيابانبوون دەدات appeared first on SNN.