هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌رله‌مانی عێراق داوای ناردنی پرۆژەیاسای بودجە لە حکوومەت دەکات

په‌رله‌مانی عێراق داوای ناردنی پرۆژەیاسای بودجە لە حکوومەت دەکات
په‌رله‌مانی عێراق داوای ناردنی پرۆژەیاسای بودجە لە حکوومەت دەکات

2019-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

پەرلەمانی عێراق داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020، بنێرێتە پەرلەمان.

فارس عیسا، سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌غدا، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رێککەوتوون لەسەر پرۆژەیاسای بودجە و پێویستە پەرلەمان پەسەندی بکات.

فارس عیسا هەروەها رایگەیاند، کە پەرلەمان نووسراوێکی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە و تێیدا داوا دەکات پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی وڵات بۆ سالی داهاتوو، بنێرێت.