شانۆی دوا رۆژەکانی بابلۆ لە سلێمانی راگيرا
2022-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN بە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری و بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی شانۆگەریی دوا رۆژەكانی بابلۆ راگیرا. ماوەی مانگێكە شانۆگەری (دوارۆژەكانی بابلۆ) لە هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی نماییش دەكرێت و بینەرێكی زۆری هەیە، بەڵام ئەمڕۆ نماییشكردنی ئەو شانۆگەریە راگیرا. راگرتنی شانۆگەریەكە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی بەهۆكاری ئەوەیە لە هۆڵی رۆشنبیری چالاكی تر هەیە، بۆیە بڕیاری راگرتنی ئەو شانۆگەریەیان داوە.
The post شانۆی دوا رۆژەکانی بابلۆ لە سلێمانی راگيرا appeared first on SNN.