هەواڵی کوردستان ئێستا

سەربازێکی رووسی لە بەرامبەر پارەدا خۆی و تانکەکەی رادەستی سوپای ئۆکرانیا کرد

سەربازێکی رووسی لە بەرامبەر پارەدا خۆی و تانکەکەی رادەستی سوپای ئۆکرانیا کرد
سەربازێکی رووسی لە بەرامبەر پارەدا خۆی و تانکەکەی رادەستی سوپای ئۆکرانیا کرد

2022-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

سەربازێکی سوپای رووسیا لە بەرامبەر وەرگرتنی خەڵاتی پارە، خۆی و تانکەکەی رادەستی سوپای ئۆکرانیا کرد.

راوێژکاری وەزیری ناوخۆی ئۆکراینا، ڤیکتۆر ئاندروسیڤ، زانیاری پێویستی لەسەر رادەستکردنی ئارەزوومەندانەی سەربازێکی رووسی بە سوپای ئۆکرانیا، بڵاوکردەوە.

ڤیکتۆر ئاندروسیڤ رایگەیاند کە ماوەی چەند رۆژە کارەکانی دیاریکردنی ئەو ژمارە تەلەفۆنانەی کە لەلایەن سەربازانی رووسیا بەکاردەھێندرێن و تایبەتن بە کۆمپانیاکانی پەیوەندی ئۆکرایناوە، بەردەوامە و لەمباریەوە رایگەیاند "ئەو ژمارە تەلەفۆنانەی کە دیاریکراون، بە شێوەیەکی بەردەوام نامە لەبارەی زانیاری رێگاکانی خۆرادەستکردنی سەربازانی رووسیا بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیانەوە لە بەرامبەر پارەدا بە سوپای ئۆکراینا، دەنێردرێت".

راوێژکاری وەزیری ناوخۆی ئۆکراینا، ڤیکتۆر ئاندروسیڤ ئاشکرای کرد کە بەم ھۆیەوە سەربازێکی رووسی خۆی و تانکەکەی رادەستی سوپای ئۆکراینا کردووە و گوتی: "سەربازێکی رووسی لە بەرامبەر وەرگرتنی خەڵات، خۆی و تانکەکەی رادەستی ئێمە کرد. چەند رۆژێک پێش ئێستا، میشا (ناوی سەربازە رووسییەکە) بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئێمەوە کرد. زانیاری پێدرا لەسەر ئەو شوێنەی کە پێویستە بۆی بچێت. ئەویش ھاتە شوێنی دیاریکراو. بە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دڵنیا کرایەوە کە ئەوەی خۆی رادەست دەکاتەوە خۆیەتی و ئەمەش ھیچ تەڵەیەک نییە. دواتریش ھێزە تایبەتییەکان دەستگیریان کرد".

ڤیکتۆر ئاندروسیڤ ئاشکراشی کرد کە لە دوای خۆڕادەستکردنەکە بەدەرکەوتووە کە ئەو سەربازە رووسییە لە نێو تانکەکەدا بە تەنھا بووە و سەربازەکانی دیکەش لە گۆڕەپانی جەنگدا ھەڵاتوون.

ناوبراو راشیگەیاند کە لە دوای جەنگ بڕی ١٠ ھەزار دۆلار وەک خەڵات بەو سەربازە رووسییە دەدرێت و دەرفەتی مانەوەی لە ئۆکراینا و دواتر داواکاری پێدانی رەگەزنامەی پێ دەدرێت.