له ئۆکراینا زیاتر لە 100 ھەزار کەس لە ماریۆپۆل گیریان خواردووە
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا، ئیرینا ڤیرەشوک رایگەیاند کە بۆردومانەکانی سوپای رووسیا بەردەوامە و زیاتر لە ١٠٠ ھەزار لە ماریۆپۆل گیریان خواردووە و ناتوانن ئەو ناوچەیە بەجێبھێڵن.
ئیرینا ڤیرەشوک لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی لۆکالی وڵاتەکەی، رایگەیاند کە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس دەیانەوێت ماریۆپۆل بچنە دەرەوە بەڵام ناتوانن.
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو کەسانە لەو ناوچەیەدا گیریان خواردووە و بۆ ئەوەی بگەنە شاری زاپۆریژیا ناچارن چەندین کیلۆمەتر بە پیادە بڕۆن.
ئیرینا ڤیرەشوک باسی لە کردنەوەی رێڕەی مرۆیی کرد و گوتی: "ئەوەی کە ئەنجامی دەدەن بە راستی وەحشیگەرانەیەکی گەورەیە. لە کاتێکدا کە دەمانویست دووبارە ئەم رێڕەوە بکەینەوە، کاروانێکی خزمەتگوزاریی بەپەلەی دەوڵەت لەلایەن نوێنەرانی بەناو "کۆماری گەلی دۆنێتسک" دەستی بەسەرداگیراوە. لە ئێستا کارمەندانی کاروانە لەو شوێنەدا دەست بەسەرکراون. ئەوەی لە دەستمان بێت بۆ رزگارکردنیان دەیکەین. دەمەوێت گشت جیھان ئەوە بزانێت کە بەڵێنی ئەوانەی دەڵێن کە ئاشتیخوازن، ئەوانەی دەڵێن کە ئاشتی بەرپا دەکەن، ئەمەیە ئیتر".