هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌یامی موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان به‌شدارده‌بن

په‌یامی موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان به‌شدارده‌بن
په‌یامی موقته‌دا سه‌در بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌ دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان به‌شدارده‌بن

2022-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ تویتێكدا وه‌ڵامی رازى بوونى په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌به‌شداریكردن له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق و ده‌ڵێت:هه‌موو پیلانه‌كانی گه‌نده‌ڵكاران له‌ بنیادنانی عێراق له‌ناوده‌به‌م.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌دوای رازیبونی په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌به‌شداریكردن له‌ كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی په‌رله‌مانی عێراق نامه‌یه‌كی ئاراسته‌كردن كه‌تێیدا هاتوه‌ و ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده‌ راسته‌وخۆ گوێم لێی نه‌بوه‌، به‌ڵام وه‌ڵامێكی هه‌ستپێكراوی برایانی سه‌ربه‌خۆ له‌دواین تویتی منه‌وه‌ هه‌بوو، سوپاسیان ده‌كه‌م كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانیان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆیان خست، هیواخوازم ئه‌م كاره‌ به‌خۆشه‌ویستییه‌كی ته‌واوه‌ بۆ عێراق ئه‌نجامبدرێت.

گوتیشى: سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ زوترین كات وه‌ڵامێكی جوانیان بده‌مه‌وه‌، به‌ڵام نه‌ك به‌ دابه‌شكردنی كێكه‌كه‌ نه‌ ئێمه‌ به‌وه‌ رازین و نه‌ ئه‌وان، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنى برینه‌كان و هه‌وڵدان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانمان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌روه‌ها هیوام به‌ ژیانێكی درێژ نییه‌، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و كاته‌ی كه‌ماومه‌ هه‌موو پیلانه‌كانی گه‌نده‌ڵكاران له‌ بنیادنانی عێراق له‌ناوبه‌رم.