هەواڵی کوردستان ئێستا

"ئەمریكا نایەوێت لە ئێستای قەیرانی وزەیەدا، گرفت بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دروستبێت"

"ئەمریكا نایەوێت لە ئێستای قەیرانی وزەیەدا، گرفت بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دروستبێت"

2022-03-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

پەیمانگای واشنتۆن بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان ئاشكرایده‌كات، ئەمەریکا نایەوێت لەمکاتی قەیرانی وزەیەدا، گرفت بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دروستبێت، ده‌شڵێت:"ئەو ناکۆکییەی لەنێوان هەرێم‌و حکومەتی بەغدا لەبارەی نایاسایبوونی هەناردەی نەوتی هەرێمه‌وه‌ درووستبووە مەترسیی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەبارەی وزە درووستکردووە".

لەو ڕاپۆرتەی په‌یمانگای واشنتۆن دا كە لەلایەن میشێڵ نایتز تایبەتمەندی ناكۆكیە سەربازیەكان لە عێراق وئێرانەوە نوسراوە هاتووە، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بەرژەوەندیان لەوەدایە ڕێگە لەدرووستبوونی ناکۆکی لەنێوان هەرێمی کوردستان‌و بەغدا بگرن‌و هاوکاریی عێراق بکەن گرفتەکانی لەبواری وزەدا بەشێوەیەکی بنه‌ڕه‌تى چارەسەربکات.

دەشڵێت:"ئەو ناکۆکییەی نێوان بەغداو هەرێمی کوردستان گرفت بۆ پلانی هەناردەکردنی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستانیش درووستدەکات کەبەپێی ئەو پلانە تاوەکو ساڵی 2023 دەبێت گازی کوردستان بەبۆری گازی تورکیاو ئەوروپاوە ببەسترێتەوە، بەتایبەت کە پلانی هەناردەکردنی غازەکە زۆرتر بەلای ڕۆژئاواوە گرنگە، بەوپێیەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا مەترسیی ئەوەیان لەسەرە ڕوسیا هەناردەی گازی سروشتیان لەسەر ببڕێت".

ڕاپۆرتەکە دەڵێت:"لە مەودای كورتخایەن دا هیچکام لەهاوبەشەکانی ئەمریکا نایانەوێت ئەو 500 هەزار بەرمیل نەوتەی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەکات، لەبازاڕەکاندا نەمێنێت، بەتایبەت کە ئێستا لەگەرمه‌ی جەنگی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیاداین".

ئەوەش هاتووە:"بەلەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسیانە، ئەمریکاو لایەنی تریش پێویستیان بەوەیە بەخێرایی‌و لێزانانە دەستتێوەردان بکەن، یەکەمیان لەڕێگای ئاڕاستەکردنی ناکۆکییە بەرەو ئاڕاستەی هاوکاریکردن‌و ئیدارەکردنێکی بونیادنەرانە، دواتر هاوکاریکردنی هەریەک لەهەولێرو بەغدا بۆئەوەی کار لەسەر پڕۆسەیەکی چارەسەریی لەسەرخۆ، بەڵام جێگیرى کێشەکە بکەن کە دواجار هەردوولا تێیدا براوەبن".