دەوڵەتی یاسا: ئەستەمە سێ لایەنەكە بتوانن 220 كورسی پەرلەمان كۆبكەنەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خاوه‌نی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماره و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر لایه‌نه سه‌ربه‌خۆكان.
مالكی له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، دانیشتنی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و دوای ئه‌وه‌ش گۆڕانكاری دێته ئاراوه، ئه‌سته‌میشه هاوپه‌یمانی سێ لایه‌نه‌كه بتوانن 220 په‌رله‌مان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پابه‌ندبوونیان به یه‌ك له‌سه‌ر سێی دڵنیاییكه‌ره‌وه به واتای هه‌ڵخلیسكانی پڕۆسه‌ی سیاسییه به ئاڕاسته‌ی فه‌وزا و بێسه‌روبه‌ری.
جه‌ختیشیكرده‌وه، یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی سێ لایه‌نه‌كه ده‌یه‌وێت به‌شێك له شیعه و كورد و سوننه دووربخاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا مالكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌گه‌ر دوو حزبه‌كه‌ی كوردستان ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی گونجاو بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌وان ناكۆكییه‌كان كۆتاییان دێت.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر دانیشتنی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌نه‌چێت، ئه‌وا هاوپه‌یمانی سێ لایه‌نییه‌كه ناچار ده‌بێت گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتن.