هەواڵی کوردستان ئێستا

عەبدولغەنی برادەر وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی ئەفغانستان دەستبەكاربێت

عەبدولغەنی برادەر وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی ئەفغانستان دەستبەكاربێت
عەبدولغەنی برادەر وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی ئەفغانستان دەستبەكاربێت

2022-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دوای كۆبونه‌وه‌ی دورودرێژی دو رۆژی رابردو بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ عه‌بدولغه‌نی براده‌ر وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئه‌فغانستان ده‌ستبه‌كاربێت.

عه‌بدولغه‌نی براده‌ری له‌شوێنی حه‌سه‌ن ئه‌خوه‌ند راسپارد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌
ماوه‌ی دو رۆژه‌ له‌ شاری قه‌نده‌هار، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌ و تا دواجار بڕیاریدا گۆڕانكاری له‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا بكات و سه‌ره‌تاش له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد و عه‌بدولغه‌نی براده‌ری له‌شوێنی حه‌سه‌ن ئه‌خوه‌ند راسپارد بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌و خه‌لیفه‌ سیراجه‌دین حه‌قانی وه‌زیری ناوخۆی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیران راسپارد.


هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا تا رێكه‌وتنێكی نوێ ده‌كرێت وه‌زیره‌كانی دیكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كانی خۆیان رابپه‌ڕێنن.
له‌مانگی ئابی رابردو بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستانیان گرته‌وه‌ ده‌ست و له‌ 21ی هه‌مان مانگیش عه‌بدولغه‌نی براده‌ر به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و كۆبونه‌وه‌كانی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێكرد.

مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر له‌دایكبوی 1968ه‌ و چه‌ندین به‌رپرسیارێتی باڵای له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا هه‌بوه‌، دوای هه‌شت ساڵ به‌ندكردنی له‌ پاكستان ساڵی 2018 ئازادكرا و سه‌رۆكایه‌تی دانوستانه‌كانی تاڵیبان و ئه‌مریكای له‌ ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر كرد.