هەواڵی کوردستان ئێستا

نیوزیلەندا كەمترین كاتژمێر و رووسیا زۆرترین كاتژمێرەكانی بەرۆژووبوونیان دەبێت

نیوزیلەندا كەمترین كاتژمێر و رووسیا زۆرترین كاتژمێرەكانی بەرۆژووبوونیان دەبێت
نیوزیلەندا كەمترین كاتژمێر و رووسیا زۆرترین كاتژمێرەكانی بەرۆژووبوونیان دەبێت

2022-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

موسوڵمانان له‌ هه‌موو جیهاندا به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ى له‌و مانگه‌دا قورئانى پیرۆز دابه‌زیوه‌ و شه‌وێكى تیایه‌ خێرى په‌رستشكردن تیایدا به‌ قه‌د هه‌زار مانگه‌.

به‌گوێره‌ى مه‌زه‌نده‌ى فه‌له‌كناسى ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ 2ى مانگى داهاتوودا یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زان بێت و 30 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشبینیشده‌كرێت یه‌كى مانگى ئایارى داهاتوو یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان بێت.

به‌گوێره‌ى جه‌زیره‌، نیوزیله‌نداو باشوورى ئه‌فریقیا له‌و وڵاتانه‌ى جیهانن كه‌ كورتترین رۆژووى ره‌مه‌زانى تیادا داگیرێت كه‌ 11 كاتژمێر و 20 خوله‌ك ده‌بێت، كه‌چى هه‌ریه‌كه‌ له‌ رووسیاو فینله‌نداو نه‌رویج و گرینلاند له‌و وڵاتانه‌ى جیهانن كه‌ درێژترین رۆژووى ره‌مه‌زانیان تیادا ده‌گیرێت كه‌ 20 كاتژمێره‌.

له‌ نێو وڵاتانى عه‌ره‌بیش، عێراق یه‌كێك ده‌بێت له‌و وڵاتانه‌ى كه‌ درێژترین رۆژووى ره‌مه‌زانى تیادا ده‌گیرێت كه‌ نزیكه‌ى 15 كاتژمێر و نیو ده‌بێت.