هەواڵی کوردستان ئێستا

بایدن: ئەگەر رووسیا چەکی کیمیایی بەکاربھێنێت وەڵامی دەدەینەوە

بایدن: ئەگەر رووسیا چەکی کیمیایی بەکاربھێنێت وەڵامی دەدەینەوە
بایدن: ئەگەر رووسیا چەکی کیمیایی بەکاربھێنێت وەڵامی دەدەینەوە

2022-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: snn


SNN سەرۆکی ئەمریکا، ئاشكرایكرد: لە ئەگەری بەکارھێنانی چەکی کیمیای لەلایەن رووسیاوە لە ئۆکراینا، ئه‌وا وەڵامی به‌كارهێنانی چه‌كه‌كه‌ دەدەنەوە وه‌ڵامه‌كه‌ش به‌ند ده‌بێت بە شێوازی بەکارھێنانی چەکەكه‌. جۆ بایدن سەرۆکی ئەمريکا لە دوای کۆتایی ھاتنی لوتکەی نائاسایی سەرکردەکانی ناتۆ لە برۆکسل، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە بوونی زانیاریی ھەواڵگریی لەسەر ئه‌وه‌ی ئایا رووسیا چەکی کیمیای لە ئۆکراینا به‌كارهێناوه‌ یان نا، وتی: “لە ئێستادا ناتوانم زانیاریی ھەواڵگریتان پێبدەم، ھەر بۆیە ناتوانم وەڵامی پرسیارەکە بدەمەوە. راشيگەياند: بەڵام ئەگەر رووسیا چەکی کیمیای بەکاربھێنێت وەڵامی دەدەینەوە، ناوەڕۆکی وەڵامەکەش پەیوەست دەبێت بە شێوازی بەکارھێنانی چەکەکە”. سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری “ئایا لەو بڕوایەدان کە دەبێـت رووسیا لە […]

The post بایدن: ئەگەر رووسیا چەکی کیمیایی بەکاربھێنێت وەڵامی دەدەینەوە appeared first on SNN.