هەواڵی کوردستان ئێستا

داواكاری گشتی د. محمد رێكانی سکاڵا دژی نەهرۆ کەسنەزانی تۆمار دەکات

داواكاری گشتی د. محمد رێكانی سکاڵا دژی نەهرۆ کەسنەزانی تۆمار دەکات
داواكاری گشتی د. محمد رێكانی سکاڵا دژی نەهرۆ کەسنەزانی تۆمار دەکات

2022-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌باره‌ی سوكایه‌تی كردن به‌ هاوه‌له‌كانی پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) د.محمد رێكانی سكالا له‌ دژی شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی تۆمار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئەم بێ رێزيە بەرامبەر زۆرينەی هەرە زۆری خەلكی كوردستان و عێراقە و داوا دەکەم ڕێکاری یاسای بگرنە بەر بەرامبەر ناوبراو.

د. محمد رێكانی سكالا له‌ی دژی نه‌هرۆكه‌سنه‌زانی تۆمار ده‌كات وده‌لێت،: "هەر نەتەوەو كۆمەلە كەسێك بەپێی دەستور و ياسای عێراقی و کوردستانی پارێزراوە، بۆ ئەوەى كەس سوكايەتی و زێدەڕۆی نەكاتە سەر پیرۆزيەكانی نەتەوەو ئاينێكی تر و گيانی پێكەوە ژيان و لێبوردەی لە كوردستان بەردەوام بێت، ئەمەش لە ماددەی (٢) ی دەستور عيراقی سالی ٢٠٠٥و ياسای سزاكانی عێراقی ژمار(١١١) ی سالی ١٩٦٩ هەمواركراو".

وتیشی،"لە ماددەی (٣٧٢) هاتووە:(سزادەدرێت بە بەندكردن كە لە سێ ساڵ زياتر نەبێت يان بە پێبژاردن كە لە( ٢ مليون تا ١٠ مليون) زياتر نەبێت : هەر كسێك بە ئاشكرا بێ رێزی بە باوەر ، يان سومبولێك يان كەسايەتيەك كە جێگەی پيرۆزی و بەرز ڕاگرتن و رێز بێت لای كۆمەلەيەكی ئاينی.)
(يعاقب بالحبس مدة لا تزيد على ثلاث سنوات: او بغرامة لاتزيد على ثلثمائة دينار....
(٥- من اهان علنا رمزا او شخصا هو موضع تقديس او تمجيد او احترام لدى طائفة دينية)".

رایشی گه‌یاند،" كەسێك بەناوی ( شێخ نهرۆ) كە خۆی بە شێخی تەریقەتی کەسنەزانی دادەنێت لە كورتە تۆمارێکی دەنگی دا ،بێ ڕێزی بە یارانی پێغەمبەرمان( د.خ) ( صحابه كان) دەکات، کە ئاشکرایە (صحابه) لای ئێمەی کوردی موسڵمان، جێگەی ڕێزو بەرزڕاگرتنن، بەشێوازێک کە ناونانی منداڵی کورد بەناوی (صحابه) بە درێژای مێژوو یەکێک بوە لە بەڕێز و بەرز ڕاگرتنی ئەو یارانەبوە کە پێغەمبەر (د.خ) ستایشیان کردون و ڕێزی لێناون".

ده‌شلێت، " ئەم بێ رێزيە بەرامبەر زۆرينەی هەرە زۆری خەلكی كوردستان و عێراقە، داوا لەبەڕێزتان دەکەم ڕێکاری یاسای بگرنە بەر بەرامبەر ناوبراو ، بۆئەوەی پێکەوە ژیان و سومبلە ئاینی ونەتەوەیەکانمان پارێزراو بن لە هەر بەڕێزی و سنور بەزاندنێک" .