ئێران: مافی ئەوەمان هەیە وەبەرهێنان لەكێلگەی غازی دوڕەی هاوبەش لەگەڵ كوێت وسعودیە بكەین
حكومه‌تى ئێران ئاشكرایكردوه: كه‌مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه وه‌به‌رهێنان لهكێلگهى غازى دوڕهى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كوێت وسعودیه بكه‌ین.
سه‌عید خه‌تیب زاده، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌باره‌ى رێكه‌وتنى نێوان سعودیه وكوێت له‌سه‌ر كێلگه‌ى دوڕه، رایگه‌یاندوه: ئێران مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه، وه‌به‌رهێنان لهكێلگهى غازى ئارش، دوڕه، كههاوبهشه له‌نێوان كوێت وسعودیه دا بكات.
خه‌تیب راشیگه‌یاندوه: كێلگه‌ى دوڕه، كێلگهیهكى هاوبه‌شه له‌نێوان وڵاتانى ئێران وكوێت وسعودیه، وبه‌شێكى كێلگهكهش ده‌كه‌وێته ناوچه ئاوییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سنورى نێوان ئێران وكوێت دا.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: به‌پێى رێكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌ر رێكارێكى وه‌به‌رهێنان وپێشخستن له‌و كێلگه دا پێویسته به‌هه‌ماهه‌نگى وهاوبه‌شى بێت له‌نێوان هه‌رسێ وڵات‌دا، بۆیه ههنگاوهكهى ئه‌م دواییه‌ى كوێت وسعودیه نایاساییه ودووره له‌و دانوستانانه‌ى كه‌پێشتر له‌و باره‌یه‌وه كراون.
راشیگه‌یاندوه: كۆمارى ئێران چه‌ندینجار ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته نێو دانوستانه‌كانى ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له‌كوێت وسعودیه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن بهچارهسهرییهكى هاوبه‌ش.
خه‌تیب زاده رایگه‌یاندوه: ئێران مافى خۆى له‌وه‌به‌رهێنان له‌و كێلگه هاوبه‌شه دا ده‌پارێزێت وده‌ست به‌ردارى نابێت.