“لە رێككەوتنی پارتی و سەدرییەكان مافەکانی كورد فەرامۆشكراوە”
SNN-عەلی حەمە سەعید ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: ئەو ڕێككەوتنەی كە پارتی و سەدرو حەلبوسی واژۆیان كردووە لە خاڵەكانی رێككەوتنەكەدا هیچ خالێك لەبەرژەوەندی كورد باس نەكراوە، چونكە خودی سەرۆكی رەوتی سەدر پێشمەرگەی بە میلیشیا ناوبردووە ئەمەش زیانێكی زۆر بە ئەزموونی سیاسی كورد دەگەیەنێت و هیچ باسێكیش لەمادەی 140 نەكراوە. سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: ئەو رێككەوتنەی كە پارتی لەگەڵ سەدرییەكان و بەشێك لە سونەكان واژۆیان كردووە تیایدا مافە بنەڕەتی و سەرەكییەكانی گەلی كورد فەرامۆشكراون و تەنها گرنگی بە مافە تایبەتییەكانی پارتی دراوە لە بەدەستهێنانی چەند پلەو پۆستێك، لەكاتێكدا خودی (موقتەدا سەدر) پێشمەرگەی […]
The post “لە رێككەوتنی پارتی و سەدرییەكان مافەکانی كورد فەرامۆشكراوە” appeared first on SNN.