توێژینەوە لە كاریگەریەكانی چەكی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە دەكرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
له دوای كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، ژینگه و خاكی هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته نمونه‌یه‌كی توێژینه‌وه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی ئه‌و تیمانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه، نمونه‌یان له شوێنی بۆمبه‌كان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كانیان ڕانه‌گه‌یاندوه، له ئێستادا سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ دراساتی كاریگه‌ریه‌كانی پاشماوه‌كانی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه هه‌وڵه‌كانی به ئاڕاسته‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و قوڵ له‌و ڕووه به هه‌ماهه‌نگی توێژه‌رانی زانستی له زانكۆكانی كوردستان ده‌ستپێكردووه بۆ زانینی دواین كاریگه‌ریه‌كانی ژینگه.
دكتۆر هه‌ڵگورد عه‌لی لێپسراوی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ دراساتی كاریگه‌ریه‌كانی پاشماوه‌كانی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند وه: ده‌ستمان به وه‌رگرتنی نمونه له خاك و ئاو و خۆراك كردووه، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه بۆمبه‌كانی لێكهوتووهته خواره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا كاریگه‌ریه‌كان ماون یان نا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به كاره‌كانى توێژینه‌وه‌كه دكتۆرعهلی محه‌مه‌د مامۆستا له زانكۆی پۆڵه‌ته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه: چه‌كی كیمیایی كه 34 ساڵه له هه‌ڵه‌بجه به‌كارهاتووه، كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ژینگه و خۆاكی هه‌ڵه‌بجه نه‌ماوه، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌مادانه‌ی كه ئێستا جوتیاران به شێوه‌یه‌كی فراوان به‌كاریده‌هێنن كارگه‌ریه‌كانی زیاتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌و بۆمبانه‌ی كه ئێستا هه‌ن و نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه كۆبكرێنه‌وه.
له 16ى3 ى 1988 هه‌ڵه‌بجه چه‌كی كیمایی له جۆره‌كانی خه‌رده‌ل و سیانید تێدا به‌كارهاتووه، ئێستاش حه‌وت بۆمبی نه‌ته‌قیووی چه‌كی كیمیاوی له هه‌ڵه‌بجه له‌ناو شوێنی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان ماونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیشان خراونه‌ته ناو بیری ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵانه‌وه، له كۆی 12 تیمی بیانی جیاواز كه له دوای ساڵی 2003 وه هاتوونه‌ته هه‌ڵه‌بجه و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه كردووه هیچكامیان ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه به ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه.