بەشێک لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی نیو مووچەیان وەرگرت ئەمڕۆ ئەوەی تریان پێدەدرێت
2022-03-27 00:00:00 - سەرچاوە: snn
SNN ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 27ی ئازار، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 2ی 2022 ده‌ستیپێكرده‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی پێنج رۆژ به‌هۆی پشووه‌كانه‌وه وه‌ستابوو. ئەمڕۆ له شاری سلێمانی له بانكه په‌یوه‌ندیداره‌كان، مووچه‌ی خانه‌نشینان و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و به‌شێك له رۆشنبیری دابه‌شده‌كرێت، چونکە بەشێک لەو بەڕێوەبەرایەتیانە بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان پێش پشووی نەورۆز نیو مووچەیان پێ‌درابوو، ئەمڕۆش نیوەکەی دیکەی وەردەگرن. وا پێشبینیش دەکرێت لە 1 تا 3ی نیسان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار بکرێت، کە دەبوو 25ی مانگ دابەشبکرایە.
The post بەشێک لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی نیو مووچەیان وەرگرت ئەمڕۆ ئەوەی تریان پێدەدرێت appeared first on SNN.