ئیسرائیل و ئه‌مریكا: "ئێران نابێ ببێ بە خاوەنی هێزی ئەتۆمی"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، یائیر لاپید و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن جه‌ختیان له‌سه‌ر رێگاگرتن كرده‌وه له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌ن هێزی ئه‌تۆمی.
دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی بیلکن كه له‌میانی گه‌شتێكدا سه‌ردانی ئیسرائیلی كردووه له‌گه‌ڵ لاپید، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
لاپید سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، رایگه‌یاند: "جیهان به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت ئێران ببێته خاوه‌ن هێزی ئه‌تۆمی. جیهان به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت تیرۆری رێكخراوی سوپای پاسدارانی ئێران به سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاو ببێته‌وه".
لاپید به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه جیاوازی بیروڕا هه‌یه له‌نێوان ئه‌وان و ئه‌مریكا له باره‌ی گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی له ڤیه‌ننا، گوتی: "به‌ڵام دیالۆگی راشكاو و سه‌رڕاستانه به‌شێكه له دۆستایه‌تی به‌هێزی نێوان ئێمه و ئه‌مریكا. ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ رێگاگرتن له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌ن هێزی ئه‌تۆمی به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن. ئیسرائیل هه‌ر شتێك پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بگیرێت ئه‌نجامی ده‌دات. هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران تیۆرییانه نین. ئه‌و ده‌یه‌وێت ئیسرائیل له‌ناو ببات. رێگا به‌وه ناده‌ین".
بلینكنیش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی رووسیا له ئۆكراینا هه‌ڵی گیرساندووه بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به رووسیا له كه‌رتی وزه‌دا كه‌م ببێته‌وه ئه‌مریكا پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كات.
ئه‌نتۆنی بلینکن پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دووپات كرده‌وه و گوتی: "هه‌ردوولامان پێداگیرین له‌وه‌ی كه ئێران هه‌رگیز نه‌بێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی. هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌مه چه‌ند گرنگه. ئێرانێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی یاخود خاوه‌ن ئه‌و توانایه ئه‌و وڵاته زیاتر ده‌كاته هێرشكار".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌وه باوه‌ڕه‌دایه گه‌ڕانه‌وه بۆ پلانی كاری هاوبه‌ش (دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا) باشترین رێگایه و پێشتر ئه‌مریكا لایه‌نێك بووه له رێككه‌وتننامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و دواتر لێی كشاوه‌ته‌وه.