چهند ڕێنماییهكی نوێ بۆ گهشتكردن لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان دەركرا
دیجیتال میدیای سپێده
لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، ئەو کەسانەی جۆرێک ڤاکسینیان وەرگرتووە پێویستیان بە پشکنینی ( PCR) نابێت.
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، لە ئاگادارییهكدا تازەترین ڕێنمایی گهشتكردنی بڵاو كردهوه كه تایبهته به وهرگرتنی ڤاكسین و پشكنینی PCR له ڕێنماییهكهی دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق هاتووه كه گەشتیارانی عێراقی و بیانی ئهوانهی کە تەمەنیان لە سەروو (١٢) ساڵەوە لایەنی کەم یەک ژەم لە جۆری ڤاکسینی (Johnson & Johnson) یاخود دوو ژەم لە ڤاکسینەکانی دیکەی وەرگرتبێت.
لهبڵاوكراوهكهدا ئهوهشهاتووه، لە (1)ی نیسانەوە لەکاتی ھاتن و چوون پێویستییان بە پشکنینی PCR نابێت، بەدەر لەو حاڵەتانە نەبێت کە ناتوانن ڤاکسین وەربگرن بە ڕاپۆرتی سەلمێنراوی پزیشکی لیژنە تایبەتمەندەکان، کە بەڵگەی پشکنینی (PCR)ی بە کەمتر له (٧٢) کاتژمێر پێش گەشتەکەی پێ بێت.