د.موسەننا ئەمین: وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو نابین بە بەشێك لە ئەجیندای هیچ لایەنێك لە بەغدا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
د. موسه‌ننا ئه‌مین ڕایگه‌یاند، پارتی و سوننه‌كان و سه‌دریه‌كانن ده‌یانه‌وێت به زۆره‌ملێ ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه له عێراق بسه‌پێنن ، گوتیشی ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو نابین به به‌شێك له‌و ئه‌جیندایانه
د. موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بۆ سپێده رایگه‌یاند: بۆیه فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 26ی مانگی كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێ هێز كه پارتی و سوننه‌كان و سه‌دریه‌كانن ده‌یانه‌وێت به زۆره‌ملێ ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه له عێراق بسه‌پێنن كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره و به پاڵپشتی ئه‌جیندایه‌كی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی دژی ئه‌جیندایه‌كه‌ی ئیقلیمی ده‌كرێت، د. موسه‌ننا گوتی ئێمه نابین به به‌شێك له‌و ئه‌جیندایانه چونكه وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو پێیمان وایه ئه‌م جۆره سیاسه‌تكردنه مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و بڕینی موچه و قوتی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌مارۆدانی هه‌رێم.
د. موسه‌ننا ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا شه‌ڕی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن و هه‌ردوولایان كاندیدیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئۆپۆزسیۆنن و ناچنه به‌ره‌ی هیچ لایه‌ك و لای فراكسیۆنی یه‌كگرتووش گرنگ نییه كه پارتی یان یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌باته‌وه، د.موسه‌ننا ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی ناڕازی شه‌قامی كوردستان ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌وه‌ی لای فراكسیۆنی یه‌كگرتوو گرنگه كێشه‌ی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانیه‌تی نه‌ك ململانێی و نێوان پارتی و یه‌كێتی.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه له عێراق كه سه‌دریه‌كان و پارتی و به‌شێكی سوننه داوای ده‌كه‌ن، د.موسه‌ننا رایگه‌یاند: حكومه‌تی زۆرینه له عێراق سه‌ركه‌وتوو نابێت و ناتوانێت به‌رده‌وام بێت و عێراق تووشی قه‌یرانی قوڵتر ده‌كاته‌وه چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی زۆرینه پێكهات له داهاتوودا لایه‌نی به‌رامبه‌ری ئه‌م حكومه‌ته خه‌ڵك ده‌هێننه سه‌رشه‌قام و هه‌وڵی روخاندنی ده‌ده‌ن، سه‌باره‌ت به هێزه كوردیه‌كان له به‌غدا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتوو گوتی تا ئێستا ته‌نیا پارتی و نه‌وه‌ی نوێ چوونته ناو ئه‌جینداكه‌ی موقته‌دا سه‌در.
بڕیاربوو رۆژی شه‌ممه 26ی 3 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ۆكمار كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌درا.