هەواڵی کوردستان ئێستا

د.شێركۆ جەودەت: فراكسیۆنی یەكگرتوو هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كرد

د.شێركۆ جەودەت: فراكسیۆنی یەكگرتوو هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كرد
د.شێركۆ جەودەت: فراكسیۆنی یەكگرتوو هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كرد

2022-03-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: مەبەستمانە هەڵبژاردنی هەرێم لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بێ ساختەكاری و تەزیر هەڵبژاردنەكە بەڕێوەبچێت، گوتیشی: پێویستە هەڵبژاردنی داهاتوو رەنگادانەوەی واقیعی ئێستای خەڵكی كوردستان بێت و گۆڕانكاری لە پەرلەمانی كوردستان دروست بكات بۆ ئەوەی گۆڕانكاری ڕیشەیی لە هەرێم دروست ببێت.

لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان د. شێركۆ جەودەت گوتی: هەمواری یاسای هەڵبژاردنیان ئامادە كردووە و ئەمڕۆ پێشەكشەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووە و پێشنیازە یاساكەدا تەئكیدیان لە فرا بازینەیی كردۆتەوە بۆ ئەوەی هەموو خەڵكی كوردستان نوێنەرایەتیەكان هەبێت لە پەرلەمانی داهاتوودا.

لەبارەی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە هەڵبژاردنی داهاتوو د.شێركۆ جەودەت گوتی: داوایان كردووە دەنگەكانی هەڵبژاردن بە شێوەی ئەلیكترۆنی و جیاكردنەوەی دەستی بكرێت بۆ ئەوەی متمانەی هەموو لایەك بە هەڵبژاردنەكە بەهێز بێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاشكرای كرد، تا ئێستا هیچ هەڵبژاردنێك لە كوردستان نەكراوە بێ ساختەكاری بۆیە گرنگە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو رێگە لە ساختەكاری لە هەڵبژاردن بگیرێت.

سەبارەت بە دەنگدانی پێكهاتەكان د. شێركۆ جەودەت گوتی: پێویستە پێكهاتەكان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان هەبێت و نوێنەرایەتی پێكاهاتەكان لە هەموو ناوچەكانی كوردستان هەبێت و دەنگدەرانی پێكهاتەكان تایبەت بەخۆیان بێت.