باندێکی بازرگانيکردن بە ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگيرکرا
SNN پۆليسی سلێمانی رايگەياند: هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور باندێكی 9 كەسییان دەستگیركرد كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەر بوون. پۆليسی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: پاش بەدواداچونەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا دەرچوو ، پاڵپشت بەزانیارییەكانی هێزەكانی پۆلیس و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەچەند چالاكییەكی جیادا 9 تۆمەتبار بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیربكرێن. ئاماژەی بەوەشکردووە: سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە كوردن و توانراوە لە ( ناحیەی عەربەت و گەرەكەكانی هووانە ، كانی كوردە و سەرچنار) لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن و بەشێك لەوتۆمەتبارانە لەكاتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەردا دەستگیركراوان.
The post باندێکی بازرگانيکردن بە ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگيرکرا appeared first on SNN.