هەواڵی کوردستان ئێستا

باوکی كۆچبه‌رێك داوای سۆراغی كوره‌كه‌ی ده‌كات له‌ سنوره‌كانی بیلاروسیا

باوکی كۆچبه‌رێك داوای سۆراغی كوره‌كه‌ی ده‌كات له‌ سنوره‌كانی بیلاروسیا
باوکی كۆچبه‌رێك داوای سۆراغی كوره‌كه‌ی ده‌كات له‌ سنوره‌كانی بیلاروسیا

2022-03-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

باوکی یه‌ك له‌ كۆچبه‌ره‌كانی لێشاوەکەی بیلاڕوسیا داوا لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی کۆچبەرانەوە ده‌كات سۆراغی كوره‌ گه‌نجه‌كه‌ی بكه‌ن.

محمد کوڕی کاک صباحی حاجی حسن بۆڵی کە لە کاتی لێشاوەکەی بیلاڕوسیا ڕووی کردە ئەو وڵاتەوە لە ڕۆژی 29/11/2021 وە دیار نامێنێت لە سنوری نێوان وڵاتانی بیلاڕوسیاو و پۆڵەندا لەگەڵ 12کەس لە هاو سەفەرانی هەموویان دیارن تەنها کاک محمد نەبێت.

ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بانگەوازێکی بەپەلە...

بەدڵێکی پڕلەخەمەوە لە قوڵایی دڵی باوکێکی هیلاکەوە داوا لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکانی کۆچبەرانەوە دەکەین هەواڵێکی گەنجێکی خێر لەخۆنەدیوی ئەو نیشتیمانە بێ ڕەحمەمان بۆ وەرگرن خزم و کەس و دۆست و هاوشارمان کاک محمد کوڕی کاک صباحی حاجی حسن بۆڵی کە لە کاتی لێشاوەکەی بیلاڕوسیا ڕووی کردە ئەو وڵاتەوە لە ڕۆژی 29/11/2021 وە دیار نامێنێت لە سنوری نێوان وڵاتانی بیلاڕوسیاو و پۆڵەندا لەگەڵ 12کەس لە هاو سەفەرانی هەموویان دیارن تەنها کاک محمد نەبێت ، داوادەکەین هەر کەسێک سۆراغێکی هەبێت لە بەر خاتری باوک و دایکی و خوای گەورە پێمان ڕابگەیێنێت،وەداوا لە موسڵمانان دەکەین دوعای بەخێری بۆبکەن بەشکم دوعای کەسێک گیرابێت و باوکی بەڕێزی لەو حاڵە پەرێشانیە نەجاتی بێت و شادببنەوە بەیەکتر ، وە داوا دەکەین وەک ئەرکێکی ئینسانی و ئاینی هەر کەسە و لای خۆیەوە بڵاوی بکاتەوە بۆ ئەوەی بگات بە زۆرترین کەس .
ژمارە موبایلی

باوکی:07501134838