هاتووچۆی هەرێم: لە کوردستان ملیۆنێک و 985 هەزار و 727 ئۆتۆمبێل تۆمار کراون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئێستا له كوردستان، ژماره‌ی ئۆتۆمبێله تۆماركراوه‌كان ملیۆنێک و ٩٨٥ هەزار و ٧٢٧ ئۆتۆمبێلن كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆره، واتا بۆ هه‌ر سێ كه‌سێك ئۆتۆمبێلێك هەیە.
ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانان و ئامار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم ڕایگه‌یاند،"
ساڵی پار چوار هەزار و ١٢٠ ڕووداوى هاتوچۆ لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان ڕوویان داوە کە بە هۆیەوە ٦٢٣ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە حەوت هەزار و ١٣٧ هاووڵاتیش بریندار بوون. لە سەرەتای ساڵی ئەمساڵیشەوە تا ٢٠٢٢/٣/١، ٥٥٢ ڕووداوى ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەرى هەرێم ڕوویان داوە کە بە هۆیەوە ٥٠ هاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و ٨٨٩ هاووڵاتیش بریندار بوونە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"مانگانە زیاتر لە ١٠ هەزار ئۆتۆمبێل تۆمار دەكرێـت، بۆیە شتێكی ئاساییە چەند ژمارەی ئۆتۆمۆبێلەكان زیاد بێت ژمارەی ڕووداوەكانیش زیاد دەبێت، بە زیادبوونى ئەم ڕێژە ئۆتۆمبێلەش کە دێنە سەر شەقامەكان، ڕووداوەکان بە شێوەیەکى ئەوتۆ زیادیان نەكردووە."
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، " ئێمە بەردەوام لە پلانماندا بووە، كە هەوڵ بدەین ژمارەی ئۆتۆمبێل زیاد نەبێت و لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتەكانی پەیوەندیدار کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە گواستنەوەی گشتی دابین بكرێت. ئێستا له كوردستان، ژماره‌ی ئۆتۆمبێله تۆماركراوه‌كان ملیۆنێک و ٩٨٥ هەزار و ٧٢٧ ئۆتۆمبێلن كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆره، واتا بۆ هه‌ر سێ كه‌سێك ئۆتۆمبێلێك هەیە. "
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، "بە داخەوە تا ئێستا گواستنەوەی گشتیی وەكو پێویست نییە و لە ساڵانی هەشتاكان گواستنەوەی گشتی لە ئێستا پێشكەوتووتر بوو، هەرچەندە ئێستا بە هۆی ئەو پێشكەوتنە بەرچاوەی لە جیهاندا ڕووی داوە، گواستنەوەی گشتی زۆر پێشكەوتوو لە دونیادا بە كار دێت. كاتی خۆی لە هەرێمی كوردستان پاس هەبوو كە بۆ نێو شار و گەڕەكەكان تایبەت کرابوو."
ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم، ئه‌وه‌شی ووت، "ئێمە پێمان باشە حكومەتی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان گرنگییەكی تەواو بە گواستنەوەى گشتى بدەن و سوود له‌و پێشكەوتنە جیهانییە وه‌ربگرن و لەبرى زیادبوونى ئۆتۆمبێل، کار لەسەر دانانى میترۆ و شەمەندەفەر و پاسى پێشکەوتوو بکەن، کە بەداخەوە ئێستا ساڵانە ژمارەیەكی یەكجار زۆر ئۆتۆمبێل لە كوردستان تۆمار دەكرێت، بە شێوەیەك تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ١٢٨ هەزار ئۆتۆمبێل لە كوردستان تۆمار كراوە."