ژمارهی ئهو پهرلهمانتارانهی بایکۆتی كۆبوونهوهی ڕۆژی چوارشهممهی پهرلهمانی عێراق دهكهن زیاتردهبێت
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان رایگەیاند، ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی هاتوونەتە ریزی بەرەی بایکۆتکردنی دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزبووەتەوە.
عائید هیلالی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان لە لێدوانێکدا بە میدیا عیراقییەكانی راگەیاندووە "سەرجەم ئەو هێزانەی لە بەرەی سێیەكی پەكخەردان تاوەكو ئێستا یەکگرتوون و مكوڕن لەسەر هەڵوێستی پێشووی خۆیان".
ئاماژهی بهوهش كردووه"لە دوای دانیشتنەكەی رۆژی شەممەوە بەرەكەیان فراوانتربووە و ژمارەی ئەندامانی بایكۆت گەیشتووەتە 135 پەرلەمانتار و ژمارەکەش زیاتر بەرزدەبێتەوە".
ههروهها ئهوهشی خستهروو، لە دانیشتنەكەی رۆژی چوارشەممەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەڵبژاردنی کاندیدەكانی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی نێوان سەدر، بارزانی و حەلبووسی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و راسپاردنی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بەبێ رێککەوتن لەگەڵ لایەنەکانی چێوەی هەماهەنگی، نەك تەنها قورسە، بەڵکو ئەستەمیشە.