له هەولێر بەشێك لە شۆفێرانی تەكسی بەهۆی ناڕەزایەتییان لە نەمانی بەنزین گردبوونەوە
2022-03-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
حكومه‌تى هه‌رێم له‌جیاتى هه‌رزانكردنى نرخى به‌نزین بۆ نه‌هێشتنى قه‌یرانه‌كان هه‌ستا به دیارى كردنى ڕۆژه‌كان به‌سه‌ر ژماره‌ى ئۆتۆمبێل به تاك و جوت و جیاكردنه‌وه‌ى به‌نزینخانه‌ى ته‌كسى و تایبه‌تى، به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه‌ش چاره نییه.
له هه‌ولێر پاش وه‌ستانى چه‌ندان كاتژمێر له سه‌ره‌ى وه‌رگرتنى به‌نزین له به‌نزینخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به تاكسى به شۆفێره‌كان، ژماره‌یه‌ك له شوفێران ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى كه دواى ئه‌و ماوه وه‌ستان له نۆره‌گرتندا، پێیانوتراوه به‌نزین نه‌ماوه.
ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تى ئه‌و به‌شه‌ى شوفێرانى لێكه‌وته‌وه‌و شه‌قامى 100 مه‌ترى شارى هه‌ولێریان بۆ ماوه‌یه‌كى كورت گرت، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌قامه‌كه‌یان كرده‌وه.