هەواڵی کوردستان ئێستا

پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند بڕیارێكى نوێى بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌ركرد

پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند بڕیارێكى نوێى بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌ركرد
پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ چه‌ند بڕیارێكى نوێى بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌ركرد

2020-03-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد و رایگه‌یاند: بڕیاردرا بە درێژ کردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە ، واتە لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٧-١٨/٣/٢٠٢٠ تا کاتی دیاری کراو.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

لەدیوانی پارێزگاوە بو جێ بەجێ کردن

بەسەرپەرشتی بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ژووری ڕووبەرووبونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا ،ژوورەکە کۆبوونەوە

بڕیار و ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی پارێزگای هەڵەبجە ، کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی (١٧/٣/٢٠٢٠ )پەسەند کران

لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و بۆ زیاتر پاراستنی تەندروستی کۆمەڵانی خەڵک و هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە ، بۆ هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگا ئەم بڕیار و ڕێنمایی و ڕاسپاردانەی خوارەوەی پەسەند کرد :
١ – بڕیاردرا بە درێژ کردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە ، واتە لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٧-١٨/٣/٢٠٢٠ تا کاتی دیاری کراو .
٢ – سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانە و دەرمانخانەکان بە پێی ڕێنماییە تەندروستییەکان کراوە دەبن .
٣ – دوکانی سەوزە و میوەکان دەتوانن بە هۆکارەکانی گواستنەوەی وەک ( عەرەبانە و پیکاب و .... هتد ) بە کۆڵانەکانی ناو شاردا و دوور لە شەقامە سەرەکییەکان ، سەوزە و میوە بفرۆشن .
٤ – دوکانی گۆشت فرۆشەکان تەنھا رۆژی٢٠٢٠/٣/١٨ لەکاتژمێر ٦بەیانی تا١١ نیوەرۆ دەکرێنەوە لە ژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قائمقامیه‌ ت وە پێویستە ھاولاتیان لەو کاتەی دیاری کراوە پیداویستیەکەیان بکرن چونکە دوای ئەو بەروارە دادەخرێت ، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە :
ێ- بە هیچ شێوەیەک قەرەباڵغی ڕێگەپێدراو نیە .
ب- لە کاتی وەستان و سەرەدا ، دەبێت نێوان کڕیارەکان لە ٢م کەمتر نەبێت .
ج- پێویستە ڕەچاوی سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت ، کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری و لیژنەکان دەردەچێت . وەک بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و بە بەردەوامی مەوادی پاکژ کردنەوە بەکار بهێنن .
د- کڕیارەکان بە هیچ شێوەیەک بواری چوونە ناو دوکانی گۆشت فرۆشەکانیان نیە و دەبێت شریتی قردێلەیی دابنرێت بۆ جیاکردنەوەیان .
هـ- هەر دوکانێک پێویستە کەسێکی تایبەت ، بۆ وەرگرتن و ژماردنی پارە لە کڕیارەکان دابنێت .
وـ- بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە ، دوکانەکانیان دادەخرێت و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەکرێنەوە .
٥ – سەرجەم هەفتە بازاڕەکانی ناو شاری هەڵەبجە جگە ئەوانەی ناو بازاڕ ، کراوە دەبن، لەژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەت بە ڕەچاوکردنی سەرجەم ڕێکارە تەندروستییەکان و ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە:
ێ- قەرەباڵغی ڕێگەپێنەدراوە .
ب- لە کاتی وەستاندا نێوان کڕیارەکان ٢م کەمتر نەبێت .
ج- پێویستە ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت ، لە بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و مەوادی پاکژ کردنەوە .
د- لە هەفتەبازاڕەکاندا ژمارەی کاشێرەکان پێویستە زیاد بکرێت ، بۆ خێراکردن و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی .
هـ- بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە ، هەفتەبازاڕەکانیان دادەخرێت و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەکرێنەوە .
داواکارین خاوەن هەفتە بازاڕەکان هاوکاری کڕیارەکان بە پێدانی دەمامک و دەستکێش بکەن.
٦ - بە پێی بەیانی ژمارە ( ١٩ )ی ساڵی ٢٠٢٠ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ بە هەموو شێوەیەک بۆ هەفتەبازاڕ و شوێنە ڕێگاپێدراوەکان قەدەغەیە و ڕووبەڕووی ئیجرائاتی یاسایی دەبنەوە .
تێبینی: لە کاتی دەرچوونی هەر بەیان و بڕیارێک ، کە لە وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت ، ئەوا ئەو بڕیارە دەبێتە بڕیاری فەرمی.

ئازاد تۆفیق ڕەحیم
پارێزگاری هەڵەبجە
١٧/٣/٢٠٢٠