هەواڵی کوردستان ئێستا

خانەنشینێکی دیکە له‌ سه‌ره‌ی موچه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا

خانەنشینێکی دیکە له‌ سه‌ره‌ی موچه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا
خانەنشینێکی دیکە له‌ سه‌ره‌ی موچه‌ی گیانی له‌ ده‌ستدا

2022-03-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

خانەنشینێکی دیکە بە ناوی فەتاح ڕەزا تەمەن ٨١ ساڵ و خەڵکی شاری سلێمانی بەرە بەیانی زوو لە چاوەڕوانی موچەکەی گیانی لە دەستدا.

په‌یامنێری سپێده‌ پێی راگه‌یاندین"بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە خانەنشینێکی دیکە لە سلێمانی لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا."

شایانی باسه‌ ئەمە سێیەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانی خانەنشینانە لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا لە سلێمانی و چوارەم حاڵەتیشە لە هەرێمی کوردستان.