فراكسیۆنی یەكگرتوو و چەند فراكسیۆنێكی دیكە داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەكەن
2022-03-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو و چه‌ند فراكسیۆنێكى دیكه داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ چه‌ند فراكسیۆنێكی تری په‌رله‌مان پرۆژه یاساییه‌كمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوو داوامان كردووه پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان له سیسته‌مه‌ی یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بكرێته چوار بازنه‌یی ، سه‌رچنار ئه‌حمه‌د وتیشی ئێمه وه‌كو یه‌كگرتوو له‌گه‌ل ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و دوانه‌خرێت.