رووسیا: "بڕیارماندا چالاکییە سەربازییەکانی سەر کیێڤ و چەرینگیڤ کەم بکەینەوە"
دیجیتال میدیای سپێده
راوێژکاری سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر مێدینسکی رایگەیاند دانوستانەکانیان لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا بە ئەرێنی و کرداری بەڕێوەچووە و گوتی: "وەزارەتی بەرگریی رووسیا، بۆ زیادکردنی متمانەی لەلایەن هەردوو لایەن، بەردەوامیدان بە دانوستانەکان و گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی و بەمەبەستی پێکهێنانی کەشوهەوای پێویست و پەسەندکردنی ئەو رێککەوتنامەی سەرەوە و واژۆکردنی، بڕیاری داوە چالاکییە سەربازییەکانی سەر کیێڤ و چەرینگیڤ بەشێوەیەکی زۆر گرنگ کەم بکاتەوە".
مێدینسکی، لە دوای کۆبوونەوەی دانوستانی نێوان شاندی رووسیا-ئۆکرانیا کە لە کۆشکی دۆڵمەباخچە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.
مێدینسکی، کۆتایی هاتنی دانوستانەکانی راگەیاند و گوتی: “ئەو دانوستانەی کە لەگەڵ ئۆکرانیا کراوە بە کرداری بەڕێوەچوو. ئەو پێشنیارانەمان وەرگرت کە هەڵوێستی لایەنی ئۆکرانی دیاری دەکات. ئەم رێککەوتنە تاوتوێ دەکەین و پێشکەشی سەرۆکی وڵاتی دەکەین”.
مێدینسکی، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڕیاری کەمکردنەوەی چالاکییە سەربازییەکانی لە کیێڤ و چەرینگیڤ داوە و گوتی:
"بە لەبەرچاوگرتنی؛ ئامادەکردنی رێککەوتنێک سەبارەت بە بێلایەنی ئۆکرانیا و دوورکەوتنی لە پێگەی ئەتۆمی و فەراهەمکردنی گەرەنتیی ئەمنیی ئۆکرانیا و هەنگاونان بەرەو جێبەجێکردنی ئەو پرنسیپانەی کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تاوتوێ کران وەزارەتی بەرگریی رووسیا، بۆ زیادکردنی متمانەی لەلایەن هەردوو لایەن، بەردەوامیدان بە دانوستانەکان و گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی و بەمەبەستی پێکهێنانی کەشوهەوای پێویست و پەسەندکردنی ئەو رێککەوتنامەی سەرەوە و واژۆکردنی، بڕیاری داوە چالاکییە سەربازییەکانی سەر کیێڤ و چەرینگیڤ بەشێوەیەکی زۆر گرنگ کەم بکاتەوە".