لە SNNوە وردەکاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەلەمانی عێراق و لایەنەکان ئاشکرا دەکرێت
SNN-عەلی حەمە سەعید وابڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دوو مەبەست كۆببێتەوە كە یەكێكیان هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارە، بەڵام بەوتەی پەرلەمانتاران كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش ناتواندرێت سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت و هاوكات چەند لایەنێكی سیاسی بەشداری كۆبوونەوەكەی پەرلەمان ناكەن. بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دوو بڕگە لە خۆدەگرێت بڕگەی یەكەمیان هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و بڕگەی دووەمیش پێكهێنانی لیژنە هەمیشەیییەكانی پەرلەمانە، بەڵام ئەوەی كە پەیوەندی بە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەی پەرلەمانەوە هەیە تەواونەبوونی نیسابی یاسایی پەرلەمانتارانە كە دەبێت لە كۆی 329 پەرلەمانتار 220 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكە ببن ئەوەش كارێكی ئەستەمە بەهۆی نەگەیشتنە ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان. ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا هەریەكە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە 83 كورسی، […]
The post لە SNNوە وردەکاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەلەمانی عێراق و لایەنەکان ئاشکرا دەکرێت appeared first on SNN.