هەواڵی کوردستان ئێستا

نرخی نەوت به‌رده‌وام روو لە بەرزبوونەوە دەکات

نرخی نەوت به‌رده‌وام روو لە بەرزبوونەوە دەکات
نرخی نەوت به‌رده‌وام روو لە بەرزبوونەوە دەکات

2022-03-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی تری بەخۆیەوە بینی بە جۆرێك بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (111) دۆلار و پێنج سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامه‌له‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3032022 ، بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (111) دۆلار و پێنج سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەک نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو دۆلارێک زیاتر بەرزبووەتەوە و بە (105) دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە ماوەی دواییدا، نرخی نەوت بەردەوام لە ناجێگیرییدایە بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، بەو پێیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا لە دەرەنجامی بەرپاکردنی جەنگەکەیدا.