فراكسیۆنی یەكگرتوو پێشنیازە یاسایەكیی گرینگی بۆ سوودی مووچەخۆران پێشكەشی په‌رله‌مان ده‌كات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان پێشنیازه یاسای (مقاصه/لهبریخستن) ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانكرد كه پێشنیازه یاسایه‌كی گرنگه‌و گه‌ر ببێته یاسا كۆمه‌ڵێك ماف بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه
بڕیارده‌رى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان "سه‌رچنار ئه‌حمه‌د" رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌ك فراكسییۆنی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ چه‌ند پهرلهمانتارێكیتر له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان، پێشنیازه یاسای (مقاصه/لهبریخستن) مان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانكرد كه پێشنیازه یاسایه‌كی گرنگه‌و گه‌ر ببێته یاسا كۆمه‌ڵێك ماف بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه .
بڕیارده‌رى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان زیاتر نووسیویه‌تى، له پێشنیازه یاساكه‌دا داوامانكردووه كه ئه‌ژمارێكی بانكی بۆ مووچه‌خۆران دابنرێت و سه‌رجه‌م مووچه بڕاو و پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی تیادا ئه‌ژماربكرێت.
ئه‌وه‌شى راگه‌یاندوه، داواشیانكردوه كه‌هه‌ر پابه‌ندی و قه‌رزێكی حكومه‌ت كه‌له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانه له قه‌رزی ئاو‌و كاره‌با و باج و رسومات و سولفه‌ی خانوبه‌ره‌و سولفه‌ی هاوسه‌رگیری و هه‌ر قهرزێكیتر هه‌مووی له‌و ئه‌ژماره‌وه له‌مووچه پاشه‌كه‌وتكراو و بڕاوه‌كان له فه‌رمانبه‌ر وه‌ربگیرێته‌وه.
"سه‌رچنار ئه‌حمه‌د" ئه‌وه‌شى راگه‌یاند، هه‌روه‌ها پێشنیازه یاساكه گه‌ره‌نتییه‌كیش ده‌بێت بۆ دیاریكردنی مووچه بڕاو و پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ،كه‌له‌ئێستادا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ،هه‌ربۆیه به‌پێویستمان زانی كهبهیاسایهكی تایبه‌ت حكومه‌ت پابهندبكهین به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.