هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆشکی سپی: "بەڵگەمان لەبه‌ر دەستە کە پوتین لەباره‌ی ئۆکرانیا زانیاری ھەڵەی پێدراوە"

کۆشکی سپی:
کۆشکی سپی: "بەڵگەمان لەبه‌ر دەستە کە پوتین لەباره‌ی ئۆکرانیا زانیاری ھەڵەی پێدراوە"

2022-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

کۆشکی سپی بڵاویكرده‌وه‌، بەڵگەیان لەبه‌ر ده‌ستدایه‌ لەسەر ئەوەی کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین زانیاری ھەڵەی سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا پێدراوە و ئەمە بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی گرژی لە نێوان پوتین و بەرپرسە سەربازییەکانی رووسیا.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، کەیت بەدینگفیڵد لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا لە کۆشکی سپی، وەڵامی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن "ئەمریکا زانیاری ھەواڵگری لەژێر دەستدایە سەبارەت بەوەی پوتین زانیاری ھەڵەی پێدراوە" و لە میدیاکانی ئەمریکادا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

کەیت بەدینگفیڵد ئاماژەی بەوە کرد کە لێدوان لەسەر بۆچوونی پوتین لەسەر ئەم پرسە نادات و گوتی:

"بەڵام دەتوانم ئەوه‌ بڵێم کە بەڵگەمان لەبه‌ر دەستدایە لەسەر ئەوەی کە پوتین ھەستیکردووە لەلایەن سوپاوە زانیاری ھەڵەی پێدراوە و ئەمە رێگای بۆ درووستبوونی گرژی لە نێوان پوتین و بەرپرسە سەربازییەکان کردووەتەوە. بڕوامان وایە پوتین زانیاری ھەڵەی سەبارەت بە توانای خراپی سوپای رووسیا و کاریگەریی خراپی سزا ئابوورییەکان پێدراوە".