هەواڵی کوردستان ئێستا

واشنتۆن پۆست: "کوڕەکەی جۆ بایدن بە ملیۆنەها دۆلاری لە کۆمپانیایەکی چینی وەرگرتووە"

واشنتۆن پۆست:
واشنتۆن پۆست: "کوڕەکەی جۆ بایدن بە ملیۆنەها دۆلاری لە کۆمپانیایەکی چینی وەرگرتووە"

2022-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بانگەشەی ئەوەی دەکرێت کە هانتەر بایدن کوڕی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن چەندین گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وزەی چین واژوو کردووه و بە میلۆنەها دۆلاری وەرگرتووە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، وردەکارییەکانی نێو لاپتۆپەکەی هانتەر بایدن-ی بڵاوکردەوە کە پێشتر کەسێک لە ویلایەتی دیلاوێر بردوویەتی بۆ نووسینگەیەکی چاککردنەوەی کۆمپیوتەر.

لە هەواڵێکی رۆژنامەکەدا وردەکاری لەبارەی رێککەوتنەکانی نێوان هانتەر بایدن و کۆمپانیای دامەزراوەی پارەدارکردنی وەزی خاوێن "CEFC"ی چینی بڵاوکراوتەوە، بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی لەناو لاپتۆپەکە دەستکەوتووە، کۆمپانیا چینییەکە لە ساڵی ٢٠١٧ بڕی چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری بە هانتەر بایدن و مامی، جێمس بایدن داوە.

لە هەواڵەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە جۆ بایدن لەڕێگەی ئەو گرێبەستانەی کوڕەکەی لەگەڵ کۆمپانیا چیینیەکە ئەنجامیداوە هیچ قازانجێکی دەست نەکەوتووە، بەڵام رۆڵی گرنگی هەبووە.

- نیویۆرک پۆست هەواڵی دۆزینەوەی لاپتۆپەکەی هانتەر بایدن-ی بڵاوکردبووەوە

رۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ هەواڵی دۆزینەوەی لاپتۆپەکەی هانتەر بایدن-ی بڵاوکردبووەوە کە پێشتر کەسێک لە ویلایەتی دیلاوێر بردوویەتی بۆ نووسینگەیەکی چاککردنەوەی کۆمپیوتەر.

هاوکات رۆژنامەکە نووسراو و وردەکارییەکانی ئەو ئیمەیڵانەی بڵاوکردبووەوە کە کوڕەکەی بایدن، باوکی بە یەکێک لە گەورە بەرپرسە جێبەجێکارەکانی کۆمپانیای گازی سروشتیی ئۆکراینا "Burisma" ناساندووە، ئەمەش بەر لە کەمتر لە ساڵێک، لەو گوشارەی بایدن کردییە سەر بەرپرسانی حکوومەتی ئۆکراینا، بۆ دەرکردنی ڤیکتۆر شوکین، داواکاری گشتیی وڵاتەکە کە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە کارەکانی کۆمپانیای گازی سروشتیی ئۆکراینا بوو، بەتۆمەتی گەندەڵی.