هاتوچۆی هەولێر سکاڵا لەسەر ژمارەیەک کچ و کوڕە "مۆدێل، یوتیوبەر و ڤاینەر" تۆمار دەکات
دیجیتال میدیای سپێده
هاتوچۆى هەولێر سکاڵاى یاسایی لەسەر ئەو کوڕ و کچە مۆدێلانە تۆماردەکەن کە گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە لەکاتى لێخوڕینى ئۆتۆمبێل.
دهقی راگهیهنراوهكهی هاتوچۆی ههولێر:
ڕونکردنەوەیەک بۆڕای گشتی
ماوەیەکە تێبینی دەکرێت کەکۆمەڵێک کەس بەناوی( کوڕە مۆدێل و کچە مۆدێل یوتیوبەر و سناپەر وڤاینەر)پەیدابون کە گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان دەگرن لەکاتی لێخوڕین وەبڵاویشی دەکەنەوە لەتۆڕەکۆمەلایەتیەکان وسۆشیال میدیا، کەئەمەش جگەلەوەی خودی کارەکەیان سەرپێچیە لەیاساکانی هاتووچۆ، لەهەمان کاتدا هاندەرێکیشە بۆخەڵکانی تر کەچاویان لێبکەنەوە و هەمان سەرپێچی دوبارەبکەنەوە، کەهەمو سەرپێچیەکیش لەیاسای هاتووچۆ ئەگەرێکە بۆکەوتنەوەی ڕوداوێکی هاتووچۆ، لەبەر ئەوەی ئێمە لەهاتووچۆ لایەنی بەرپرسین لەکەمکردنەوەی ڕوداوو کارەساتەکانی هاتووچۆ، بۆیە بەئەرکی خۆمان دەزانین کەسکاڵا لەسەر ئەوکەسانە تۆماربکەین و سزایان بدەین لەسەر ئەوکارەی کەدەیکەن، ئێمە لەکاتی ئێستادا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی داواکاری گشتی و دادگای لێکۆلینەوەی هەولێرلەسەر خەتین بۆڕێکارەیاساییەکان، لە هەر بڕیارێک کەدەربچێت و جێبەجێبکرێت هەمو لایەک ئاگاداردەکەینەوە.
ئامانجمان پاراستنتانە.
ب هاتووچۆی هەولێر