سه‌ربازانی ئیسرائیل دوو فه‌ڵه‌ستینییان له كه‌ناری رۆژئاوا شه‌هیدكرد یه‌كێكیان مێرمنداڵه
دیجیتال میدیای سپێده
سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل، دوو فه‌ڵه‌ستینییان له شاری جینین باکووری كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو، شه‌هیدكرد كه یه‌كێكیان مێرمنداڵه و دوو كه‌سی دیكه‌یشیان بریندار كرد.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر شاری جینین باكووری كه‌ناری رۆژئاوا.
له میانی ههڵكوتانهسهرهكهدا، سه‌ربازانی ئیسرائیل مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه و گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵه‌یان پێكا و شه‌هیدیان كرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاندبوو، پێنج فه‌ڵه‌ستینی كه به گولـله‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی برینداربوون و برینی سێیانیان سه‌خته گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا له جینین.
سوپای ئیسرائیلیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ژمارەیەک فه‌ڵه‌ستینی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆسه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی جینین ئه‌نجام داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ته‌قه‌یان له سه‌ربازانی ئیسرائیل كردووه و له ئاكامدا، سه‌ربازێكی ئیسرائیلی به سووكی بریندار بووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.