هەواڵی کوردستان ئێستا

ئه‌ردۆغان و زێلێنسكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

ئه‌ردۆغان و زێلێنسكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
ئه‌ردۆغان و زێلێنسكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

2022-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێی دانوستانی شانده‌كانی رووسیا و ئۆكرانیا كه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌ ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، كراوه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كانی رووسیا و ئۆكرانیا له‌ ئیستانبوڵ خێراییه‌كی ماناداری به‌ پێواژووی به‌ڕێوه‌براو له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌ جه‌نگ و بنیاتنانی ئاشتی، داوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌ كردووه‌، بوونی كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌دوای دانوستانه‌كانی ئیستانبوڵ، گرنگه‌ و جه‌ختی له‌ پێشنیازه‌كه‌ی بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و دووپاتی له‌ ئاماده‌یی توركیا بۆ میواندارییكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌، كردووه‌ته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی سوپاسی ئه‌ردۆغانی كرد بۆ میواندارییكردن و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی دانوستانكاری هه‌ریه‌ك له‌ رووسیا و ئۆكرانیا له‌ ئیستانبوڵ.