“بەهۆی دابیننەكردنی مووچەکانیان خەریكە پرۆسەی خوێندن گرفتی بۆ دروستدەبێت”
SNN-عەلی حەمە سەعید لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە ئەو بەڵێنانەی خۆی جێبەجیبكات كە چەندین جار بە فەرمانبەران و مامۆستایانی داوە كە هەر 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەشدەكرێت، بەڵام ماوەی چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە لەوادی خۆیدا زۆر دوادەكەوێت، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی دابیننەكردنی مووچەلەكاتی خۆیدا خەریكە پرۆسەی خوێندن گرفتی بۆ دروستدەبێت. عەبدواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: جێگای خۆشحاڵی ئێمە بوو كە لەسەرەتای دەستپێكی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ تاڕادەیەكی باش پرۆسەكە بە باشی بەڕێوەچوو كە دەتواندرا مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت و مامۆستایانیش بەدڵسۆزانە بە ئەركی سەرشانی خۆیان هەستاون، لەكاتێكدا ئەمساڵدا بەبەراورد بەدوو ساڵی رابردوو پرۆسەی خوێندن […]
The post “بەهۆی دابیننەكردنی مووچەکانیان خەریكە پرۆسەی خوێندن گرفتی بۆ دروستدەبێت” appeared first on SNN.