روسیا به‌شێك له هێزه‌كانی له باكوری ئۆكرانیا كشانده‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌رپرسانی شاری چێرنهێڤ رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانی روسیا بۆسه‌ر شاری چێرنهێڤ، له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی گفتوگۆكانی نێوان كیێڤ و مۆسكۆ، به‌شێك له هێزه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه پاشه‌كشه‌یان كرد.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، به‌رپرسانی شاری چێرنهێڤ له باكوری ئۆكرانیا رایانگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له سه‌ربازانی روسیا له شاره‌كه‌دا ماون، به‌ڵام به‌شێكیان له چێرنهێڤ ده‌ستیان به كشانه‌وه كردوه.
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، هێزه‌كانی روسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه پاشه‌كشه‌یان كردوه، به‌ڵام تا ئێستا هێرشه ئاسمانیه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه و هێزه‌كانی روسیا به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی شاره‌كه.
باسیان له‌وه‌شكردوه، هێزه‌كانی روسیا هێشتا له سه‌نته‌ری شاره‌كه بونیان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رده‌وام رونه‌دات و هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ش ژیانیان پارێزراوبێت هێزه‌كانی ئۆكرانیا هێشتا بڕیاری هاتنه ناو شاره‌كه‌یان نه‌داوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی روسیا بریاریدا هێزه‌كانیان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كیێڤی پایته‌خت و چێرنهێڤ بكشێنێته‌وه تا ببێته رێگاخۆشكه‌ر له پێناو به‌ره‌وپێشچونی گفتوگۆكانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئۆكرانیا.