پەیامی جێگری سەرۆک بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
2022-04-01 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزهوه، گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان بە گشتی دەکەم. مانگی ڕەمەزانی پیرۆز مانگی ئاشتبوونەوە و پاککردنەوەی ڕۆح و دەروونی مرۆڤەکانە، هیواخوازم ئەو گیانی تەبایی و لێبوردەییەی کە لەنێوان گشت پێکهاتە ئایينی و نەتەوە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاوەدانيی […]