کازمی:دەبێت ئەو مانگە پیرۆزە ھاندەرمان بێت بۆ کارکردن لە پێناو خۆشگوزەرانی و ئایندەی وڵات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی ئاراستەی عێراقییەکان، جیھانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی کرد.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان رایگەیاندووە "ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە عێراقییەکان، جیھانی ئیسلامی و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەم".
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق-دا، ھەروەھا ھاتووە "مانگی رەمەزان کە مانگێکی باوەڕ، ئارامگریی و خۆشەویستییە، دەبێت ئەو مانگە پیرۆزە ھاندەرمان بێت بۆ کارکردن لە پێناو خۆشگوزەرانی و ئایندەی وڵات، ھەروەھا بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان بە گیانێکی پڕ لە ھەماھەنگی لە نێوان ڕۆڵەکانی گەلەکەمان".
دوێنێ هەینی وەقفی سوننەی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.