نەتەوە یەکگرتووەکان: "ھێوای رەمەزانێکی ئارام و تەندروست بۆ عێراقییەکان دەخوازین"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند کە ھیوا رەمەزانێکی ئارام و تەندورست بۆ عێراقییەکان دەخوازێت و ئاماژەی بەوەیش دا کە ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان لەم ساڵدا، لە کاتێکدایە کە لەھەموو شوێنێکدا، نیگەرانیی و دڵەڕاوکێ سەبارەت بە ئایندە لەوپەڕیدایە.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان بڵاویکردەوە "ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان لەم ساڵدا، لە کاتێکدایە کە لەھەموو شوێنێکدا، نیگەرانیی و دڵەڕاوکێ سەبارەت بە ئایندە لەوپەڕیدایە".
لە پەیامەکەدا، ھەروەھا ھاتووە: "دەبێت گەشبین بین بەوەی کە ئایندەیەکی باشترمان لە پێشە و زیاتریش بیر لە خانەوادە و ئەو کەسانە بکەینەوە کە کۆمان دەکاتەوە، ھەروەھا دەبێت پاڵپشتیش لە خەڵکی کەمدەرامەت، ئاوارە و ھەژاران بکەین".
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق راشیگەیاندووە کە ھیوا رەمەزانێکی ئارام و تەندورست بۆ عێراقییەکان دەخوازێت.