تەرمی دووهمی ئهو سێ گەنجەی لە ماوەت خنکان، دۆزرایەوە
2022-04-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
تەرمی دووەمی ئەو سێ گەنجەی ناو چەمی خەمەڵۆکە لە سنوری قەزای ماوەت دۆزرایەوە و لە ئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمەکەن.
لای خۆشییەوە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند،"قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەو بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانیی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکان، ڕاسپێردراون و هەماهەنگی یەکترن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی ئەم ئازیزانە".
ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە ناوی (دەرون ڕەئوف)ە لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٥.
12 رۆژ لەمەوبەر، لە گوندی بەر سماق لە سنوری قەزای ماوەت سێ هاوڵاتی خنكان کە دووانیان بران و ئەوەی دیکەش زاوایانە و تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵیدایە.