هەواڵی کوردستان ئێستا

رووسیا: "بە چەکی هەستیار هێرشمان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەکانی ئۆکرانیا"

رووسیا:
رووسیا: "بە چەکی هەستیار هێرشمان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەکانی ئۆکرانیا"

2022-04-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند سوپای رووسیا بە چەکی هەستیار هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەکانی شاری پۆڵتاڤا و دنیپرۆی ئۆکرانیا.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ رایگەیاند: سوپای وڵاتەکەی شانبەشانی بەناو جوداخوازانی دۆنباس دەستیان بەسەر چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە ئۆکرانیا گرتووە و بە چەکی هەستار کۆگاکانی سووتەمەنیی پاڵاوگەی نەوتیان لە شاری کریمینشوک کردووەتە ئامانج.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ باسی له‌وه‌شكرد کە پێشتر یەکە سەربازییەکانی ئۆکراینا سوودیان لەو پاڵاوگەیە بینیووە.

کۆناشینکۆڤ ئاشکراشی کرد کە دوێنێ شەو ٦٧ ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیایان خاپوورکردووە، هەروەها لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانەوە تا ئێستا سوپای ئۆکرانیا ١٤٠ فڕۆکە، ٨٤ هەلیکۆپتەر، ٣٨١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ١٨٨٢ تانک و زریپۆش، ٢٠٣ راجیمه، ٧٨٦ تۆپی هاوەن و ١٧٦٤ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی لەدەستداوە.