هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی خوێندنی باڵا ده‌وامی كه‌مكرده‌وه‌

وەزارەتی خوێندنی باڵا ده‌وامی كه‌مكرده‌وه‌
وەزارەتی خوێندنی باڵا ده‌وامی كه‌مكرده‌وه‌

2022-04-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگه‌یاند،لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی ڕەچاوکردنی بارودۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان لە مانگی ڕەمەزاندا بڕیاریاندا كاتژمێرێك ده‌وام كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

راگەیەندراوێک وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویكرده‌وه‌، بەفەرمانی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی ڕەچاوکردنی بارودۆخی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان لە مانگی ڕەمەزاندا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە:

١/ کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەک سەعات.

٢/ سەعات ٩:٠٠ی بەیانی کاتی دەستپێکردنی وانەی یەکەم دەبێت.

٣/ کەمکردنەوەی کاتی وانەکان (پراکتیکی و کردارەکی) بۆ ماوەی نیو سەعات، بۆ ئەو وانانەی دوو سەعاتی و سێ سەعاتین.

٤/ دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆک زانکۆ بەڕێزەکان بۆ ڕەچاوکردنی کاتی ئەو وانانەی لە کاتی ئێواراندان و دەکەوێتە کاتی بەربانگ بە شێوەیەک لەهەمو حاڵەتیکدا وانەکان (تیۆری و پراکتیکی)، نیو سەعات پێش بەربانگی ئیواران کۆتاییان پێ بێت.