ئەردۆغان: ھەوڵێکی چڕ دەدەین بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان رایگەیاند کە ھەوڵێکی چڕ دەدەن بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا کە وڵاتەکەی خاوەنی پەیوەندی مێژوویی، ئابووریی، سیاسیی و مرۆییە لەگەڵ ھەردوو وڵات و رایگەیاند " (جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا) لە بواری وزەوە تا خۆراک، لە زۆر بواردا ھاوسەنگی بازرگانی جیھانی تێکداوە و ئێمەش ھەستمان بە کاردانەوە نەرێنییەکانی کردووە، ھیوادارین ئەم جەنگە بە زووترین کات کۆتایی بێت".
ئەردۆغان لەمیانی وتارەکەیدا ھەڵسەنگاندنی بۆ پێشھاتەکانی رۆژەڤ کرد و لەبارەی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا رایگەیاند ئەوان ھەوڵێکی چڕ بەڕێوەدەبەن بۆ کۆتاییھێنان بەم جەنگە کە وڵاتەکەی خاوەنی پەیوەندییەکی مێژوویی، ئابووریی، سیاسیی و مرۆییە لەگەڵ ھەردوو وڵات.
ئەردۆغان گوتیشی: "(جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا) لە بواری وزەوە تا خۆراک، لە زۆر بواردا ھاوسەنگی بازرگانی جیھانی تێکداوە و ئێمەش ھەستمان بە کاردانەوە نەرێنییەکانی کردووە، ھیوادارین ئەم جەنگە بە زووترین کات کۆتایی بێت".
گوتیشی: "لەوەو پێش تراژیدیای مرۆییمان لە سووریا دیت و ئێستاش ھاوشێوەکەی لە ئۆکراینا دەبینین. ئەمە جارێکی دیکە ئەوەی نیشانداوە کە چەندە پاراستنی خاکی وڵات، پارێزگاریکردن لە ئازادی و شکۆمان گرنگە".
ھاوکات وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو، وەزیری بەرگریی خولەسی ئاکار و وەزیری خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، دەریا یانیک بەشداری پرۆگرامەکە بوون.